سوپای عێراق هه‌وڵی ئازادكردنی به‌نداوی نازم سه‌رسار ده‌دات

سوپای عێراق هه‌وڵی ئازادكردنی به‌نداوی نازم سه‌رسار ده‌دات
شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی سوپای عێراق به‌رده‌وام بوون له‌ ناردنی هێزو چه‌ك و تفاق بۆ پارێزگای ئه‌نبار ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی ئازادكردنی به‌نداوی نازم سه‌رسار له‌ ژێر چنگی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش ، كه‌ رۆژی هه‌ینی رابردوو چه‌كدارانی داعش توانیان ئه‌م به‌نداوه‌ بخه‌نه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان كه‌ له‌و شه‌ره‌دا نزیكه‌ی 150 ئه‌فسه‌رو سه‌ربازی عێراقی كوژران .

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ به‌غدا ته‌رمی چوار ئاواره‌ی پارێزگای ئه‌نبار دۆزرایه‌وه‌ كه‌ چاویان به‌سترا بوو شوێنی گوله‌ به‌ سه‌ریانه‌وه‌ دیار بوو كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌ جلی سه‌ربازیان له‌ به‌ردابوو رفێندرابوون، دواتر ئه‌م ته‌رمانه‌ له‌ ناوچه‌ی به‌یاع دۆزرانه‌وه‌ .
Top