به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا 12 كه‌س كوژران و برینداربوون

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا 12 كه‌س كوژران و برینداربوون
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ى عامل له‌ رۆژئاواى به‌غدا روویدا و له‌ ئه‌نجامدا 12 كه‌س بوونه‌ قوربانى.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند: كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ رێگاى ئۆتۆمبێلێكى مینڕێژكراو بووه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س كوژراوه‌ و نۆى دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ سه‌ره‌تای مانگی سێی ئه‌مساڵه‌وه‌ و تائیستا سێ هه‌زار و 566 كه‌س له‌ عێراق كوژران و برینداربوونه‌.
Top