کۆنفرانسی تۆڕی ئاشتی عیراقی دەستی بەکارەکانی کرد
چیمان کانیکی ئەندامی کۆنفرانسەکە لە بەغدا رایگەیاند: ئەمڕۆ شەمە لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەیمانگەی ڕۆژنامەنووسی جەنگ و ئاشتی لە ھۆڵی ھوتێل مەنسور لە شاری بەغدا بە ئامادەبوونی ئەندامانی پەرلەمان و چەندین بەرپرسی حکومی کۆنفرانسی تۆڕی ئاشتی لە ژێر ناونیشانی ( لاوان.. ئومێدن ) دەستی پێکرد.
ئەو ئەندامە کوردەی کە بەشداری کۆنفرانسەکەی کردووە گەشبینی خۆی نیشاندا و ئومێدی ئەوەی خواست کە بتوانن کاری باش ئەنجام بدەن دوای تەواوبوونی کۆنفرانسەکە، کە ماوەی یەک ھەفتە دەخایەنێت، بەبەشداری ١٢١ ئەندامی لاو، کە لە سەرجەم وڵاتی نیشتیمانی عەرەبیەوە ھاتوون، نزیکەی ١٠ ئەندامی کوردیش لەسەرجەم شارەکانی کوردستان تیایدا ئەندامن.
چیمان گووتیشی: ئامانج لەم کۆنفرانسە ئەوەیە ھەموو ئەو ئەندامانەی بەشدارن پەرلەمان پاڵپشتی پڕۆژەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی ھزری ئاشتی و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری دەکات کە ئیستا عیراق و کوردستانیش لە حالەتی جەنگدایە.
