له‌ موسڵ هێرش كرایه‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی داعش

له‌ موسڵ هێرش كرایه‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی داعش
ئه‌مڕۆ له‌شاری موسڵ چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌یان له‌ باره‌گایه‌كی ڕیكخراوی تیرۆریستی داعش كرد و هه‌شت چه‌كداریان لێ كوشتن.

سه‌عید مه‌موزینی‌ به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ لقی‌ چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، رايگه‌یاند:‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌گه‌ڕه‌كی ئینتیساری شاری موسڵ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه،‌ چه‌ند چه‌كدارێك‌ ته‌قه‌یان له‌ باره‌گایه‌كی‌ چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی‌ داعش كرد.

مه‌موزینی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا هه‌شت چه‌كداری تیرۆریستی‌ داعش كوژران.
Top