٥٢ چه‌كداری داعش له موسڵ كوژران
سه‌رچاوه‌یه‌كی له لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ راگه‌یاند : رۆژی هه‌ینی 24ی نیسانی 2015، چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له شاری موسڵ بۆنه‌ته ئامانجی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ھاوپه‌یمانان " .
وتیشی : له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان جیا له زیانه ماددیه‌كان ٥٢ كوژراویان له ناوچه‌ی گوگجهلیل و ته‌حریر لێكه‌وتووته‌وه " .
به‌پێ قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه : دوێنێ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو بۆسه‌یه‌كیان له وادی عگاب به‌ره‌ی راستی شاری موسڵ به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دانابوو .
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وشی خسته‌روو : پێنج چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه‌وتنه ناو بۆسه‌كه‌ی ئه‌و چه‌كداره نه‌ناسراوانه و دوای تهقهكردنیان پێكه‌وه كوژران ".
