٥٢ چه‌كداری داعش له‌ موسڵ كوژران

٥٢ چه‌كداری داعش له‌ موسڵ كوژران
چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ شاری موسڵ بۆنه‌ته‌ ئامانجی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ھاوپه‌یمانان به‌و ھۆیه‌وه‌ جیا له‌ زیانه‌ مادیه‌كان ٥٢ كوژراویان لێكه‌وتووته‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌ لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ موسڵ راگه‌یاند : رۆژی هه‌ینی 24ی نیسانی 2015، چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ شاری موسڵ بۆنه‌ته‌ ئامانجی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ھاوپه‌یمانان " .

وتیشی : له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان جیا له‌ زیانه‌ ماددیه‌كان ٥٢ كوژراویان له‌ ناوچه‌ی گوگجه‌لیل و ته‌حریر لێكه‌وتووته‌وه‌ " .

به‌پێ قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ : دوێنێ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو بۆسه‌یه‌كیان له‌ وادی عگاب به‌ره‌ی راستی شاری موسڵ به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دانابوو .

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وشی خسته‌روو : پێنج چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه‌وتنه‌ ناو بۆسه‌كه‌ی ئه‌و چه‌كداره‌ نه‌ناسراوانه‌ و دوای ته‌قه‌كردنیان پێكه‌وه‌ كوژران ".
Top