داوایه‌كی به په‌له له عه‌بادی ده‌كرێت
ماجد غه‌راوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له ناوچه‌ی (نازم سه‌رسار) ڕوبه‌ڕووی هێرشێكی توندی چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بونه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته (حه‌یده‌ر عه‌بای) سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به په‌له هێزی سه‌ربازی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه بكات و ڕێگری له داگیركردنی بكرێت له لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ناوچه‌ی (نازم سه‌رسار) بۆ هێزه عیراقییه‌كانی شوێنێكی ستراتیژی هه‌یه، پێویسته فرۆكه‌كانی عیراق به چڕی بۆردومانی چه‌كداره‌كانی داعش بكه‌ن له‌و ناوچه و ڕێگری له پێشڕهووێیهكانیان بكه‌ن.
له رۆژی (24/4/2015) شه‌ڕو پێكدادانی قورس له نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌ی (نازم سه‌رسار) له ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌زای فه‌لوجه ده‌ستپێكردووه.
