لێژنه‌ى كه‌وتنى مووسڵ دۆسیه‌كه فراوانتر ده‌كات
لێژنه‌ى كه‌وتنى مووسڵ فراوانتر ده‌كرێت و، ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان هه‌بووه له كه‌وتنى شاره‌كه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌تایبه‌تى سێ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كه‌ى عێراق كه به فه‌رمانى ڕاسته‌وخۆى سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق(مالیكى) جووڵه‌یان به هێزه‌كانى سوپاى عێراق كردووه.
(شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) کە جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌ت به ئاشكراكردنی راستییه‌كانی كه‌وتنی مووسڵە له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌رى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند، كاره‌كانی لیژنه‌كه و به‌دواداچوون بۆ راستییه‌كانی پشت كه‌وتنی شاری مووسڵ درێژه‌ی هه‌یه، وەهایش بڕیاره دۆسیه‌كه فراوانتر بكرێت، چونكه وردهكاریى زۆرى ده‌وێت.
به‌پێى زانیاریى ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانى عێراق ده‌وڵه‌تى یاسا به نووسراوێكى فه‌رمى داواى كردووه، هیچ ئه‌ندامێكى لیسته‌كه‌یان له‌باره‌ى كه‌وتنى مووسڵه‌وه لێدوانى ڕۆژنامه‌نووسى نه‌ده‌ن، هەڵبەت ده‌وڵه‌تى یاسایش له‌وه ده‌ترسن له ڕابردوودا لێدوانى ئه‌ندامانیان بووبێتنه هۆكارێک تا سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان له‌سه‌ر كه‌وتنى مووسڵ بجووڵێنرێت.
هەر پێوەست بەم پرسە، (د.تاریق گه‌ردى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌رى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر جووڵاندنى ئه‌و دۆسیەیه و ده‌بێت به‌رده‌وام بین له ده‌ركه‌وتنى ڕاستییه‌كان، بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌و باره‌وه، ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
(گه‌ردى) گوتیشى: "هه‌رچه‌نده ئاسته‌نگ هه‌بێت به‌ڵام ده‌بێت ڕێڕه‌وه یاساییه‌كه ون نه‌كات و، هیچ گوشارێك كار له‌و لێژنه‌یه نه‌كات كه بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان پێکهێنراوه".
