عێراق و ئێران رێگە دزەکردنی خەڵک و ماددەی ھۆشبەرو جموجۆڵی تیرۆریستانی دەگرن
لیوا شێرکۆ عەبدوڵا فەرماندەی ھێزەکانی پاسەوانی سنور/ناوچەی یەک لەعێراق رایگەیاند، ئەو جۆرە ھەماھەنگیە لەنێوان ھێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق و ئێران بوونی ھەیە، بەو رێکەوتنە ئەو ھەماھەنگیە درێژەی پێ دەدەین.
راشیگەیاند، بە درێژایی ھەزار و ٤٠٠کم سنورەکانی نێوانمان لە دزەکردنی جموجۆڵی تیرۆریستان، ھێنانی مادەی ھۆشبەر، پەرینەوەی ھاونیشتمانان بەشێوەی قاچاخ، ھاوردەکردنی نا یاسایی توندوتۆڵ دەکەین.
