ھەشت بەرپرسی باڵای عێراق وەک تاوانبار لەکەیسی کەوتنی موسڵ دەست نیشان کراون

ھەشت بەرپرسی باڵای عێراق وەک تاوانبار لەکەیسی کەوتنی موسڵ دەست نیشان کراون
جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەکەوتنی موسڵ ئاشکرای دەکات، کارەکانی لیژنەکە قۆناغی باشی بڕیوە لەبارەی لێکۆڵینەوە لەکەوتنی موسڵ و ھەشت کەسیش وەک تاوانبار لەکەوتنی موسڵ ناویان ھاتووە.
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەکەوتنی موسڵ راگەیاند، قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لەکەوتنی موسڵ لەلایەن لیژنەکەیانەوە گەیشتۆتە ئاستێکی باش، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کۆمەلێک بڕیاری گرنگ لەبارەی کارەکانی ئەو لیژنەیە دەدەین کە بڕیاری گرنگن بەڵام لەئێستەدا نابێ بۆ میدیا ئاشکرای بکەین.
ئاماژەیبەوەشدا، کارەکانی ئەو لیژنەیە جیاوازە لەسەر کارەکانی ھەر لیژنەیەک لەپێشووتر کاری لێکۆڵینەوەی لەھەر بوارێکدا کرد بێ، بۆیە ئەمجارە جگە لەلێکۆڵینەوە لەھۆکارەکانی کەوتنی موسڵ، تاوانبارەکانیشمان دەست نیشان کردووە، ھەشت کەس وەک تاوانبار دەست نیشان کراون و ناوەکانیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین و ناویان لەدوایین راپۆرتی لێکۆڵینەوەکەدا ئاماژە پێ دەدەین.
Top