ئەمەریكا هەڕەشەی راگرتنی هێرشەكانی ئاسمانییەکان لە ئەنبار دەکات
عیساوی بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەنی راگەیاندووە، كە ئەمەریكا رایگەیاندووە لە شەڕی گرتنەوەی ناوچەكانی ئەنبار دەبێت ڕۆڵەكانی پارێزگاكە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەشدار بن و بەشداریی حەشدی شەعبیشی لە شەڕەكە رەتكردووەتەوە و هۆشداریی داوە، كە ئەگەر حەشدی شعبی بەشدار بكات، ئەوا سەرجەم هێرشەكانی بۆ سەر داعش لەو پارێزگایە هەڵدەپەسێرێت.
پێشتریش ئەمەریكا رایگەیاندبوو، كە رێكخراوی داعش 30%ی ئەو ناوچانەی لە عێراق كۆنترۆڵ كردبوو لە دەستی داوە. هاشم هاشمی شارەزا لە كاروباری گروپە چەكدارەكانە بە رۆژنامەکەی رایگەیاندووە، پێشتر نزیكەی 200 بیری نەوت لە عێراق و سوریا لە ژێر دەستی رێكخراوی داعش دابوون، بەڵام ئێستا تەنیا 10 بیرە نەوت لە دەستی ئەو رێکخراوەدا ماون. ئاشکراشێ دەکات، بەوهۆیەوە دۆخی دارایی داعش تێکچووە، بەحاڵ دەتوانێت مووچەی کارمەندانی دابین بکات.
باسنیوز
