58 چه‌كداری داعش كوژران و ده‌ستیش به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كیاندا گیرا
وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند: "له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی "فجر الكرامه" توانیویانه 58 تیرۆریستی داعش بكوژن و ژماره‌یه‌كی تریان لێ بریندار بكه‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه، توانراوه 6 مۆڵگه‌ی داعش تێكبدرێت و 4 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراویش بته‌قێنرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ تێكشكاندنی 4 ئۆتۆمبیلی تر كه چه‌كی دۆشكه‌یان به‌سه‌ره‌وه بووه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه 64 بۆمبی چێنراو له‌گه‌ڵ 22 خانووی بۆمبڕێژكراو، پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌و ده‌ستیش به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمبدا گیراوه‌كه 20 بۆمب و 20 لیتر موادی ته‌قینه‌وه‌ی تێدابووه.
خه‌ندان
