شاری رومادی كۆنترۆڵكرایه‌وه
خه‌زره‌جی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "شاری رومادی له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه و له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا، ته‌واوی ناوچه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار، له تیرۆریستانی داعش، پاكده‌كرێنه‌وه".
به‌وپێیه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان رومادییان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه و شاره‌كه له تیرۆریستانی داعش پاككراوه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی زێڕین، داوای له دانیشتوانی ئه‌نبار كرد، به‌گڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌شدی رایگه‌یاند: " باروۆخه‌كه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ژێر كۆنترۆڵدایه و هێزه ئه‌منییه‌كان جڵه‌وی شاری تكریت و قه‌زای بێجییان له ده‌ستدایه و تیرۆریستانیش له پاڵاوگه‌ی بێجی و ده‌وروبه‌ری، وه‌ده‌رنراون".
ئه‌سه‌دی وتیشی: "هێزه ئه‌منییه‌كان به پاڵپشتی حه‌شدی شه‌عبی، به ته‌واوه‌تی پاڵاوگه‌ی بێجییان كۆنترۆڵ كردووه و بازنه‌یه‌كی ئه‌منیشیان به چوارده‌وری پاڵاوگه‌كه‌دا دروستكردووه تا له په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان پارێزراوبێت".
خەندان
