عێراق هاوکاری بەپەلە وەردەگرێ

عێراق هاوکاری بەپەلە وەردەگرێ
وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ سندوقی نەختی نێودەوڵەتی گەیشتە رێککەوتن بۆ وەرگرتنی هاریکاری دارایی بەپەلە. رێککەوتنەکە بە ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەکانە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند:" عێراق لە دانوستاندنەکانی دوێنێدا لەگەڵ سندووقی نەختی نێودەوڵەتی رێککەوتووە، بۆ رزگاربوون لەو قەیرانە داراییەی ئێستایدا هاوکاری دارایی بەپەلەی پێبدرێت".

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا روونکراوەتەوە " رێککەوتنەکە بە ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەکانە". ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە " وەزارەتی دارایی عێراق مافی راکێشانی پارەکەی پێدراوە و لە بودجەی 2015 دیاریکراوە".

وەزارەتی دارایی عێراق رۆژی 20ی نیسانی 2015، ئاشکرایکرد کە وەزیری دارایی بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ دامەزراوەکە کۆبووەتەوە.

دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، کاریگەری زۆری لەسەر بودجەی عێراق داناوە و بەوهۆیەشەوە بودجەکە کورتهێنانی هەبووە، چونکە 95%ی بودجەی عێراق پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.























رووداو
Top