تەقینەوەی بۆمبێک کوژرانی پۆلیسێکی لێکەوتەوە

تەقینەوەی بۆمبێک کوژرانی پۆلیسێکی لێکەوتەوە
لە پارێزگای دیالە لە ناو کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا بۆمبێکی چێندراو بە پۆلیسێکدا تەقییەوە و دەستبەجێ پۆلیسەکە گیانی لە دەستدا.

وتەبێژی پۆلیسی دیالە عەقید غالب عەتییە رایگەیاند؛ نیوەرۆی ئەمرۆ لە نزیک شارەدێی ئەبو کەرەمەی سەر بە شاری باقووبەی ناوەندی دیالە، لە نێو کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا، بۆمبێکی چێندراو بە ھاووڵاتییەکدا تەقییەوە کە ئەو ھاووڵاتییە کارمەندی پۆلیسی دیالەیە.

عەقید غالب وتیشی، پۆلیسەکە دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.
Top