باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا: داعش 25 بۆ 30 له‌ سه‌دای ناوچه‌كانی له‌ عێراق له‌ ده‌ستداوه‌

باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا: داعش 25 بۆ 30 له‌ سه‌دای ناوچه‌كانی له‌ عێراق له‌ ده‌ستداوه‌
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا سێ هه‌زار و 200 هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر تیرۆریستانى داعش له‌ سووریا و عێراق ئه‌نجام داوه‌ و له‌ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌شدا رێكخراوى داعش له‌ سه‌دا 25 بۆ 30 له‌ سه‌دا ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستى له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا، هه‌ر له‌ ئاكامى ئه‌و هێرشانه‌ پێنچ هه‌زار و 780 ئامانجى تیرۆریستانى داعش له‌ عێراق و سووریا له‌ناوبراون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌، هه‌ر به‌ پشتیوانى فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان، هێزه‌كانی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیاندا توانیویانه‌ ناوچه‌كانی چیای شنگال، به‌نداوی مووسڵ، دیاله‌، تكریت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری كه‌ركووك له‌ ده‌ستی داعش رزگار بكه‌ن.
Top