دوو گەورەبەرپرس و 4 تیرۆریستی داعش لە مووسڵ كوژران

 دوو گەورەبەرپرس و 4 تیرۆریستی داعش لە مووسڵ كوژران
بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، لە مووسڵ دوو سەركردە و ژمارەیەك تیرۆریستی دیكە لەگەڵ دوو گەورەبەرپرسی تیرۆریستانی داعش كوژران.

بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە لەنێو شاری مووسڵ سەركردەیەكی تیرۆریستانی داعش لە كاتی هاتنەژوورەوە بۆ نێو شار لە شارەدێی تل عەتبەی سەر بە شارۆچكەی حەزەر لە باشووری مووسڵ ‌كوژراوە كە ناسراوە بە (دارا كەریم)، لە هەمان كاتیشدا گەورەتیرۆریستێكی دیكەی داعش كە لەگەڵیدا بوو و ناسنامەی عەرەبییە، هاتە كوشتن".

بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ گوتیشی: "هەر لەنێو شاری مووسڵ لەلایەن كەتائیبی مووسڵەوە سەركردەیەكی دیكەی تیرۆرستانی داعش بە ناوی (عەبدولمەجید تەها یاسین) ناسراو بە (ئەبو تەوفیق) لە ناوچەی ڕەشیدییەی لای چەپی شاری مووسڵ كوژرا كە ‌لە دیوانی حەسبەی تیرۆریستانی داعش كاری دەكرد، لەگەڵ ئەویشدا سێ لە هاوكارانی كوژران".
Top