تاقیكردنه‌وه‌ى DNA مردنى عێززه‌ت دوورى پشتڕاست كرده‌وه
كه‌تیبه‌ى (حیزبوڵڵا) شه‌ممه‌ی ڕابردوو له ڤیدۆیێكدا كوژرانی كه‌سێكیان بڵاو كرده‌وه كه گومان ده‌كرا (عێززه‌ت دوورى) بێت، كه به ڕیشێكی سووره‌وه له‌سه‌ر عاره‌بانه‌یه‌ك درێژ كرابوو.
ده‌رباره‌ی ئه‌م ته‌رمه گوته‌بێژى میلیشیاكان (جه‌عفه‌ر حوسه‌ینى) به ڕۆیته‌رزى ڕاگه‌یاندووه "ئه‌نجامى كۆتایى ئه‌وه‌یى یه‌كلایی كرده‌وه كه كوژراوه‌كه (عێززه‌ت دووری)ه", هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشى گوتووه كه "پشكنینه‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌تى كه‌تیبه‌ى حیزبوڵڵا ئه‌نجام دراوه."
(حوسه‌ینى) ئه‌وه‌یشى ڕاگه‌یاند "سه‌داسه‌د دڵنیان له ئه‌نجامه‌كه"، زیاتر له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه دوا و گوتى، سبه‌ی دووشه‌ممه راده‌ستى حكوومه‌تى ده‌كه‌ن.
شیاوى باسه ڕۆژى هه‌ینى، پارێزگارى سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه كه، (دوورى) له چیاكانى حه‌مرین كوژراوه.
