پێشڕه‌ویى هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ناوه‌ڕاستی رومادی به‌رده‌وامه
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان روونیانكرده‌وه، هێزه‌كانى سوپا و پۆلیس به پشتیوانى هۆزه چه‌كداره سوننه‌كان، زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ده‌ورووبه‌رى باڵاخانه حكوومییه‌كان له ناوه‌ڕاستى رومادى كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه و پێشڕه‌ویى زیاتریش بكه‌ن. سه‌رچاوه‌كان راشیانگه‌یاند، پێشڕه‌وییه‌كانى هێزه‌كانى ئه‌منى پاش ئه‌وه دێت هێزى پشتیوانى سه‌ربازى گه‌یشته نزیك شارى رومادى.
دوێنێ شه‌ممه‌ش هێزه‌كانى ئه‌منى توانیان پاڵاوتگه‌ى بێجى به ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك بوو چه‌كدارانى داعش به‌شێكى پاڵاوتگهكهیان كۆنترۆڵ كردبوو.
