لە كۆنترۆڵكردنی پاڵاوگەی بێجی 300 تیرۆریست كوژراون

لە كۆنترۆڵكردنی پاڵاوگەی بێجی 300 تیرۆریست كوژراون
پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئاشكرای دەكات لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە كۆنترۆڵ كردنەوەی پاڵاوگەی بێجی لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین، 300 چەكداری داعش كوژراون و زیاتر لە 500 بۆمبی چێندراویش پوچەڵكراونەتەوە.

بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵی محەممەد بەیزانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، ئەمرۆ لە كۆنترۆڵكردنی پاڵاوگەی بێجی، لە لایەن فەوجی ئازادكردنی عێراق كەسەر بە پۆلیسی فیدراڵین و هێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، 300 چەكداری داعش كوژراون.

عەقید محەممەد راشیگەیاند، هاوكات زیاتر لە 500 بۆمبی چێندراو جۆراو جۆری دیكە پوچەڵكراونەتەوە كە لایەن چەكدارەكانەوە بۆ كردەی تیرۆریستی دژ بە هێزە ئەمنییەكان ئامادەكرابوون.

Top