ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌و ده‌نگدان له سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه یاسای گرنگ ده‌دات
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ له سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی ژماره نۆسه‌دو په‌نجاو نۆی ساڵی هه‌زارو نۆ سه‌دو حه‌فتاو هه‌شت ده‌دات جگه له ده‌نگدان له سه‌ر بریاری نه‌هێشتنی ده‌ستتێوه‌ردان له‌و زه‌وییانه‌ی كه بۆ ناوچه‌ی سه‌وزایی له به‌غدا و ته‌واوی شاره‌كانی عێراق ته‌رخان كراون .
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له سه‌ر بڕیاری دۆسیه‌ی داعش ده‌دات كه ره‌وانه‌ی دادگای تاوانی عێراق بكرێت، جگه له خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك .
