نووسینگەی عەبادی: هیچ رێگرێک لە پێش وەرگرتنی فڕۆکەی F16 نەماوە

 نووسینگەی عەبادی: هیچ رێگرێک لە پێش وەرگرتنی فڕۆکەی F16 نەماوە
نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هیچ رێگرێکی سیاسی لە پێش پێدانی فڕۆکەکانی F16 لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق نەماوە.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "هیچ رێگرێکی سیاسی لەپێش پێدانی فڕۆکەکانی F16 لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق نەماوە و لەگەڵ ئامادەکردنی سەربازگەی پێویست ئەو فڕۆکانە بە قۆناغ و بە چەند کاروانێک رەوانەی عێراق دەکرێن".

زیاتر لە سێ ساڵە عێراق گرێبەستی کڕینی ٣٦ فڕۆکەی F16ی لەگەڵ ئەمریکا واژۆکردووە، و پسپۆڕان دەڵێن بەهای ئەو فڕۆکانە دەگاتە نزیکەی ٦ ملیار دۆلار. بەڵام تا ئێستا ئەمریکا هیچ فڕۆکەیەکی F16ی رادەستی عێراق نەکردووە.









رووداو
Top