ره‌غد : عزه‌ت دورى كوژراوە

ره‌غد : عزه‌ت دورى كوژراوە
وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ حزبی‌ به‌عس كوژرانی‌ عزه‌ت دووری‌ جێگری‌ پێشووی‌ سه‌دام حسێن سه‌رۆكی‌ له‌سێداره‌دراوی‌ عیراقی ره‌تكرده‌وه‌، ره‌غدی كچه‌ گه‌وره‌ی‌ سه‌رۆكی‌ رژێمی‌ پێشوو، ته‌ئكیدی‌ له‌سه‌ر كوژرانی‌ دووری‌ كرده‌وه‌.

ره‌غد سه‌دام له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ (فه‌یسبووك) پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ خۆی‌ و عیراقییه‌كان ده‌كات به‌هۆی‌ كوژرانی‌ عزه‌ت دووری‌ باوكی‌ دووه‌می‌ و هه‌واڵی‌ كوژرانه‌كه‌شی‌ به‌ هه‌واڵێكی‌ دڵته‌زێن داده‌نێت.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ره‌غد سه‌دام حسێن رایگه‌یاندووه‌: "دووری‌ تا دوا ساتی‌ ژیانی‌ دژ به‌ داگیركه‌ر و ئێرانییه‌كان شه‌ڕی‌ كردووه‌ و وه‌ك سه‌دام حسێنی‌ باوكی‌ شه‌هید بووه‌".

دوێنێ‌ هه‌ینی‌ رائید جبوری‌ پارێزگاری‌ سه‌ڵاحه‌دین، له‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیدا، كوژرانی‌ عزه‌ت دووری‌ له‌ ناوچه‌ی‌ حه‌مرین راگه‌یاند و ئه‌وه‌ش له‌ راگه‌یاندنه‌ عیراقی و نێوده‌وڵه‌تی‌ و ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كاندا ره‌نگیدایه‌وه‌.










خەندە
Top