ره‌غد : عزه‌ت دورى كوژراوە
ره‌غد سه‌دام له به‌یاننامه‌یه‌كدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆی و عیراقییه‌كان ده‌كات به‌هۆی كوژرانی عزه‌ت دووری باوكی دووه‌می و هه‌واڵی كوژرانه‌كه‌شی به هه‌واڵێكی دڵته‌زێن داده‌نێت.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ره‌غد سه‌دام حسێن رایگه‌یاندووه: "دووری تا دوا ساتی ژیانی دژ به داگیركه‌ر و ئێرانییه‌كان شه‌ڕی كردووه و وه‌ك سه‌دام حسێنی باوكی شه‌هید بووه".
دوێنێ هه‌ینی رائید جبوری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین، له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا، كوژرانی عزه‌ت دووری له ناوچه‌ی حه‌مرین راگه‌یاند و ئه‌وه‌ش له راگه‌یاندنه عیراقی و نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده سیاسییه‌كاندا ره‌نگیدایه‌وه.
خەندە
