عه‌بادی به هۆى دۆخى یه‌مه‌نه‌وه هۆشدارى له ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى هه‌رێمى دا
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سعودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن گوتی: هیچ مه‌نتقێك له هێڕشكردنه سه‌ر یه‌مه‌ن نابینم، هه‌روه‌ها ویستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ر وه‌ستاندنی شه‌ڕی یه‌مه‌نه، به‌ڵام سعودیه له‌و باره‌یه‌وه هاوكارنابێت. عه‌بادی هۆشداریشیدا له به‌رده‌وامبوونی هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، كه ببێته هۆكارێك بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی تائیفی له نێوان سوننه و شیعه‌ی ناوچه‌كه‌دا.
