پێنتاگۆن: داعش ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر شارى رومادیدا بگرێت
كۆلۆنێل ستیڤ وارن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكى ته‌له‌فزیۆنیدا گوتى : به هیچ شێوه‌یه‌ك تیرۆریستانى داعش تواناى ئه‌وه‌یان نابێت شارى رومادى له ناوه‌ندى پارێزگاى ئه‌نبار كۆنترۆڵ بكه‌ن و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شى ره‌تكرده‌وه كه باس له كۆنترۆڵكردنى شاره‌كه له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه ده‌كه‌ن.
وارن ئاماژه‌ى به سه‌ركه‌وتنى هه‌ماهه‌نگى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق له شه‌ڕى گرتنه‌وه‌ى شارى تكریت له ژێر ده‌ستى تیرۆریستانى داعشدا و رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنى شه‌ڕى گرتنه‌وه‌ى شارى تكریت باشترین نموونه‌ى هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراقه .
