عه‌بادی چاوی به هه‌ردوو سه‌رۆكی ئیكسۆن مۆبێل و ئۆكسدنتاڵ ده‌كه‌وێت
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌دا، خاوه‌نی ئه‌و دوو دامه‌زراوه نه‌وتییه كه له عیراق كارده‌كه‌ن، پێشكه‌وتنی به‌رهه‌می نه‌وتییان له عیراقدا خستووه‌ته‌ڕوو، سوپاسی ئه‌و هه‌وڵانه‌شیان كردووه كه بۆ باشكردنی دۆخی ئه‌منی له به‌سره خراونتهگهڕ و كاردانه‌وه‌ی باشیان له‌سه‌ر پهپێدانی كاری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان هه‌بووه.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌دا، هه‌ڵگرتنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می كاری كۆمپانیاكان تاوتوێكراوه و هه‌ردوو كۆمپانیاش، خواستی خۆیان بۆ به‌رده‌وامبوون له كار و زیادكردنی به‌رهه‌مه‌كان، خستووه‌ته‌ڕوو.
خەندان
