عه‌بادی: به قه‌رز چه‌ك له ئه‌مریكا ده‌كڕین
به‌ر له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری عه‌بادییه‌وه له پرێس كۆنفرانسێكدا له واشنتۆن بڵاویكرده‌وه: "عیراق پێویستی به چه‌كه، به‌تایبه‌تیش چه‌كی قورس و تانك"، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه كرده‌وه كه بۆ ده‌ستخستنی چه‌كی ئه‌مریكی و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر كڕینی ئه‌و جۆره چه‌كانه خستویانه‌ته‌گه‌ڕ.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به پاره‌ی كڕینی ئه‌و چه‌كانه، عه‌بادی وتی: "عیراق له‌ئێستادا ناتوانێت پاره‌كه‌ی بدات و بۆ ماوه‌یه‌ك پاره‌كه دواده‌خات"، ئاماژه‌ی به‌و رێوشوێنانه‌ش كرد كه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كڕینی چه‌كی ئه‌مریكی به قه‌رز، ده‌یگرنه‌به‌ر.
دوێنێ سێ شه‌ممه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی عیراق و له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ئه‌و وڵاته، گه‌یشته ئه‌مریكا و له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی كۆبووه‌وه.
خەندان
