درووشمی "بڕووخێ دەوڵەتی ئیسلامی" داعشی تووڕە كردووە
بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان(عیسمەت ڕەجەب)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كەسانێكی نەناسراو درووشمی "بڕووخێ دەوڵەتی ئیسلامی"ـیان لەسەر دیواری هوتێلی قەلعە لە ناوچەی عگیدات بەرامبەر نەخۆشخانەی ئەهلی نەینەوا لەلای ڕاستی ئەو شارە نووسیوە، بەو هۆیەیشەوە تیرۆریستانی داعش تووڕەبوون و بە ئۆتۆمبیل بڵاو بوونەتەوە بۆ پشكنین و دەستگیركردنی خەڵكی لەو ناوچەیە دژی ئەوەی كارەكەی ئەنجام دراوە.
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی: "لە گەڕەكی عەرەبی لەلای ڕاستی شاری مووسڵ نیشانەشكێنێكی تیرۆریستانی داعش بە ناوی (ئەبو عەبدولڕەحمان ئەنساری) كوژراوە و لە گەڕەكی ئینتیساریش بۆمبێكی چێنراو بە تیرۆریستانی داعشدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا 3 تیرۆریست كوژران.
بەرپرسی لقی 14ـی پارتی دەشڵێت، تیرۆریستانی داعش دوو كەسی خەڵكی مووسڵیان لە بەردەم ژمارەیەك هاووڵاتی سەر بڕیوە و تۆمەتی ئەوەیان خستووەتە پاڵیان كە دزییان ئەنجام كردووە.
