ئۆباما و عه‌بادی له‌ كۆشكی سپی كۆده‌بنه‌وه‌

ئۆباما و عه‌بادی له‌ كۆشكی سپی كۆده‌بنه‌وه‌
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عبادی و باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆشكی سپی كۆببنه‌وه‌ ، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت عه‌بادى داوای چه‌كی ئه‌مه‌ریكی بكات و شه‌ڕى دژى داعشیش تاوتوێ بكه‌ن . به‌ پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، عه‌بادى له‌و سه‌ردانه‌یدا داوای فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان و چه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات.

جۆش ئێرنست گوته‌بێژ به‌ناوی كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر عه‌بادی بیرۆكه‌ی دیاریكراوی هه‌بێت بۆ هاوكاری كردن ئه‌وا به‌ ئه‌رێنییه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ده‌كه‌ین . روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئامانجه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگییه‌ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق .
Top