بەرهەمی نەوتی عێراق بەرزدەبێتەوە
فەیاز نیعمە، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: "بەرهەمی نەوتی خاوی عێراق ئێستا بۆ سەرووی ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەپێی پلانی وەزارەتە کە ئامانجی بەرهەمهێنانی ٦ ملیۆن بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا لە ساڵی ٢٠١٨".
فەیاز نیعمە دەشڵێ "رێژەی نێوەندی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی عێراق مانگی رابردوو رۆژانە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بوو، لەودەمەی رێژەی نێوەندی بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکووک گەیشتووەتە ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و لەگەڵ بەرهەمی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی نەوت دەکرێت و بەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆ دەفرۆشرێ".
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات کە "رێژەی نێوەندی بەرهەمهێنانی گازی تێکەڵی نەوت گەیشتە ٩٠٠ ملیۆن پێ سێجا و زۆرتر لە ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجای لە کێڵگەکانی بەسرەوە بەرهەمهێنراوە".
رووداو
