سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له باشووری به‌غدا ته‌قییه‌وه و كوژران و برینداربوونی ده هاووڵاتی مه‌ده‌نی لێكهوتهوه . سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو كه له ده‌روازه‌ی مه‌حمودییه‌ی باشووری به‌غدا وه‌ستێنرابوو ته‌قییه‌وه به‌هۆیه‌وه دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و هه‌شتی دیكه بریندار بوون و زیانێكی گه‌وره به‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل گه‌یاند . دواتر برینداران بۆ نه‌خۆشخانه‌و ته‌رمی كوژراوانیش بۆ فه‌رمانگه‌ی دادی پزیشكی گوازرانه‌وه .