بڕیاره فرۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 16ی ئه‌مه‌ریكی له وه‌رزی هاویندا بگاته عێراق
روونیشیكرده‌وه وه‌رگرتنی فرۆكه‌ی جه‌نگی ئێف شازده له ئه‌مه‌ریكا له مانگی حوزه‌یران و ته‌مووزی ئه‌مساڵ هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ، به‌ڵام ئه‌م به‌رپرسه ئاماژه‌ی به ژماره‌ی ئه‌م فرۆكانه نه‌دا . پێشتر عێراق داوای كردینی سی و شه‌ش فرۆكه‌ی جه‌نگی جۆری ئێف شازده‌ی له كۆمپانیای لۆكهید مارتنی ئه‌مه‌ریكی كردبوو كه هه‌ر فرۆكه‌یه‌ك به‌بری شه‌ست و پێنج ملیۆن دۆلاره .
