چوار پاسه‌وانی كۆمپانیاى بلاك وۆته‌رى ئه‌مه‌ریكى به‌ تۆمه‌تى كوشتنى هاووڵاتییانى عێراقى سزا دران

چوار پاسه‌وانی كۆمپانیاى بلاك وۆته‌رى ئه‌مه‌ریكى به‌ تۆمه‌تى كوشتنى هاووڵاتییانى عێراقى سزا دران
دادوه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری به‌ندكردنی به‌ سه‌ر چوار پاسه‌وانی پێشووی كۆمپانیای بلاك وۆته‌ری ئه‌مه‌ریكی ده‌ركرد له‌ نێوان سی ساڵ تا هه‌تا هه‌تایه‌ دوای ئه‌وه‌ی دانیان نا به‌وه‌ی ساڵی دووهه‌زارو حه‌وت چوارده‌ هاوولاتی مه‌ده‌نیان كوشتووه‌ .

ساڵی رابردوش پاسه‌وانان دانیان نا به‌وه‌ی له‌ گۆره‌پانی مه‌نسور له‌ به‌غدا دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نیان كوشتووه‌ و حه‌ڤده‌ هاوولاتی دیكه‌یان بریندار كردووه‌ . ئه‌م رووداوه‌ ره‌خنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه‌ . پاسه‌وانانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌وان له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌ . دواتر داواكاران له‌ دادگا داوایان كرد كه‌ سزاكانی دادگا توندتر بكرێت به‌وه‌ی ئه‌م پاسه‌وانانه‌ هه‌ستیان به‌ په‌شیمانبوونه‌وه‌ نه‌كردووه‌ . به‌ڵام دادوه‌ر داوای پاسه‌وانان و داواكاری نێو دادگای ره‌تكرده‌وه‌ .
Top