داعش بە دەیان پۆلیسی دەسگیر كرد و 150 منداڵیشی بەزۆر چەكدار كردووە
بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان(عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بەپێی ئەو زانیاریانەی بە ئێمە گەییشتوون، تیرۆریستانی داعش لە سنووری شاری مووسڵ منداڵان بەزۆر دەبەن بۆ ڕیزەكانیان كە تەمەنیان لە نێوان 12بۆ15 ساڵانە، ژمارەی ئەو منداڵانەیش تا ئێستا گەییشتووەتە 150 منداڵ".
ئەو بەرپرسەی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، تیرۆریستانی داعش لە گەڕان و پشكنینی ژمارەیەك خانووی هاووڵاتیان لە ناوچەی فارووقی كۆن لەلای ڕاستی شاری مووسڵە، بە دەیان پۆلیسیان دەستگیر كردووە كە پێشتر تۆبەیان كردووە و دواتریش بردوویانن بۆ شوێنێكی نادیار.
