هێزی ئاڵتوونی كوژرانی 60 چەكداری داعشى راگەیاند

هێزی ئاڵتوونی كوژرانی 60 چەكداری داعشى راگەیاند
هێزی ئاڵتوونی كوژرانی زیاتر لە 60 چەكداری داعشی لە ناوچەی ئەلبو فراج، لە باكووری شاری روومادی راگەیاند.

عەمید عەبدولئەمیر خەزرەجی، جێگری فەرماندەی فیرقەی ئاڵتوونی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2015 رایگەیاند:" لە شەڕ و پێكدادانەكاندا لە ناوچەی ئەلبو فراج لە باكووری روومادی، زیاتر لە 60 تیرۆریست كوژران و چوار ئۆتۆمبێلی هەڵگری چەكیش لەناوبراون، سەرەڕای بۆردوومانكردنی ناوچەكە لەلایەن فڕۆكەكانی عێراق و هاوپەیمانان".

ئەمە لەكاتێكدایە هەر ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاندبوو كە میحوەری رۆژئاوای ناوچەی ئەلبو فراج لە باكووری روومادی لە چەكدارانی رێكخراوی داعش پاككراوەتەوە و ریزەكانی رێكخراوەكە داڕماون.




















رووداو
Top