عەبادی زیاتر له 300 ئەفسەر خانەنشین دەكات
نووسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەو هەنگاوەی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی پلانی دووبارە داڕشتنەوە، كاراكردنەوە و بەهێزكردنی پەیكەری سوپای عێراقە، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو مەترسیانەی رووبەڕووی عێراق دەبنەوە.
ئەم بڕیارەی سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکەم بڕیاری هاوشێوە نییە، لە ماوەی ٧ مانگی بوونی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی بڕیاری جێگۆڕکێکردن و خانەنشینکردنی دەیان ئەفسەر و فەرماندەی سەربازیی باڵای سوپای وەزارەتی ناوخۆی عێراقی دەکردووە.
رووداو
