عەبادی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە دەكات
ئێوارەی ئەمڕۆ 12/4/2015 حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی عیراق سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی بەپەلەی ژمارەیەك لەوەزیرەكانی حكومەتەكەی كرد، ئەم كۆبونەوەیە ناسراوە بە " كۆبونەوەی شانەی قەیرانە وەزاریەكان " لەكاتی پێویستدا دەبەسترێن بۆ قۆناغێكی هەستیار، لەكۆبونەوەكەی ئەم ئێوارەیەشدا هەوڵدراوە مامەڵەی دراوی عیراقی ببوژێنرێتەوە بەدابینكردنی نەختینەی ووردە تا بودجەی ساڵی 2015 دووچاری قەیران نەبێت، هەروەها باس لەهەندێ رێكاری ئیداری كراوە بۆ جێبەجێكردنی نەخشەی زیادكردنی بەرهەمی نەوت و دیاریكردن و بوژانەوەی كەرتەكانی ئابووری لەهەموو روویەكەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی سەرۆك وەزیران بڵاویكردوەتەوە تیایدا هاتوە " عەبادی سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی لێژنەی شانەی قەیرانەكانی وەزاری كردوە، كە تیایدا وەزیرەكانی نەوت و دارایی و پلاندانان و بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی و ژمارەیەك لەراوێژكارو پسپۆرەكان ئامادەی ئەو كۆبونەوەیە بوون".
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە " گرنگە بۆ عیراق چاودێری بارودۆخی ئابووری و دارایی خۆی بكات بەشێوەیەك درێژە بەچالاكیەكانی ئابووری بدرێ سەرەڕای ئەوەی كە پاشەكەوتی نەوتی عیراق زۆردابەزیوە".
ئەندامانی لێژنەكەش هەموو ئەو ئەو خاڵانەیان خستە ڕوو كەلەماوەی سێ مانگی رابردوودا، هاتونەتەدی بەمەبەستی چارەسەركردنی هەموو ئەو بەربەست و رێكارە هونەریانەی دەهاتنە بەردەم قەیرانی دارایی كە رووبەڕووی وڵات بونەتەوە.
حەیدەر عەبادی راشیگەیاندوە كە پێویستە چەند هەنگاوێكی خێرا بگیرێتەبەر بەمەستی جێبەجێكردنی نەخشەو پلانەكانی زیادكردنی نەوت و چالاككردنی كەرتە جیاجیاكانی ئابووری.
هەروەها باس لەگەشەسەندن و بوژانەوەی دراوی نەختینەیی كراوە، بەمەبەستی پابەندبوونی حكومەت بەبودجەی ساڵی (2015) ەوە.
لەكۆبونەوەكەدا باس لەموچەی پارێزگاكانی نەینەواو سەلاحەدین و ئەنباریش كراوە، تیایدا تیشك خراوەتە سەر ئەوەی پێویستە هەر موچەیەك دەدرێ بەو پارێزگایانە وردەكاری تیادا بكرێت لەلایەن وەزارەتی دارایشەوە، بەزووترین كات موچە بگەیەنرێتە ئەو شوێنانە.
خةندان
