داعش 120 مێرد منداڵی له‌ موسڵ رفاند

داعش 120 مێرد منداڵی له‌ موسڵ رفاند
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه‌ رێكخراوی داعش نزیكه‌ی 120 مێرد منداڵی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 12 تا 15 ساڵاندایه‌ له‌ ناحییه‌كانی گه‌یاره‌ و شورا و بادووش و قه‌زای به‌عاج و رۆژئاوای شاری موسڵ له‌ قوتابخانه‌كانیان رفاندووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت؛ روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و منداڵه‌ رفێنراوانه‌یان به‌ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌یه‌كی نادیار گواستۆته‌وه‌ .

رۆژی هه‌ینی رابڕدووش داعش نزیكه‌ی 200 كه‌سیان له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی له‌ ناوه‌ڕاستی شاری موسڵ رفاند و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌.
Top