عه‌بادی داوای چه‌ك له ئۆباما ده‌كات
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسێكی عیراق كه ناوی ئاشكرانه‌كردووه، بڵاویكرده‌وه، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه به‌نیازه داوای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌پاچیی جه‌نگی و چه‌كی دیكه‌ش بكات، وتیشی كه عه‌بادی داواش له ئۆباما ده‌كات جارێ نرخی ئه‌و چه‌كانه نه‌دات و خه‌رجكردنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی دیكه دوابخات.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه عیراقییه، ئه‌و چه‌كانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای ده‌كات، بایی چه‌ندین ملیار دۆلاره، چونكه عیراق روبهڕوبووی ئاسته‌نگێكی زۆر بووه‌ته‌وه و رزگاركردنی موسڵ ئه‌نبار زۆری تێده‌چێت، هه‌ربۆیه به‌غدا پێویستی به‌و چه‌كانه‌یه. هاوكات ئه‌لیسته‌ر باسكی، وته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی درێژه به گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق ده‌دات و تا بتوانرێت پێداویستییه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش دابین بكرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، واشنتۆن پابه‌نده به دابینكردنی چه‌كی پێویست بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق، به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌شه‌وه.
خەندان
