نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی به یاوه‌ری شاندیكی باڵا به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌رێده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و گه‌وره به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته دیدار سازده‌كات. به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، له‌و سه‌ردانه‌یدا عه‌بادی و ئۆباما تاوتوێ ره‌وشی ئه‌منی عێراق و چۆنییه‌تی رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، كه ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعش دان.
سه‌ردانه‌كه به یه‌كه‌مین سه‌ردانی عه‌بادی داده‌نرێت بۆ واشنتۆن، له‌وه‌ته‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی وه‌رگرتووه.چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ به‌شێكی گرنگی گفتوگۆكانی نێو دیداری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی له خۆ بگرێت.