داعش 35 كەس بە كۆمەڵ گولە باران دەكەن
سەعید مەموزینی كارگێری لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی كەمتر لە رۆژێكدا لەچەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری موسڵ تیرۆریستانی داعش زیاتر لە 35 كەسیان گوللەباران كردووە.
لەبارەی هۆكارەكانی ئەو گوللەباران كردنە بە كۆمەڵە گوتی، بەشێك لەوانە بە بیانووی ئەوەی لەگوندەكانی خۆیان هاوكاری و پیشتیوانی و كۆمەكی داعشیان نەكردووە.
راشیگەیاند، بەشێك لەوانەش بە بیانوی ئەوەی ئامادە نەبوونە چەك بۆ داعش هەڵبگرن ئەوانیش گوللەباران كراون، هۆكاری داوا كردن بۆ چەك هەڵگرتن لەلایەن هاوڵاتیانە بە هۆی ئەوەیە داعش ژمارەی چەكدارەكانی كەم بووە.
