ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی پارێزگاى ئه‌نبار به‌رده‌وامه
عه‌مید عه‌بدولئه‌میر خه‌زره‌جى جێگرى فه‌رمانده‌ى فیڕقه‌ى ئاڵتونى ڕاشیگه‌یاندووه كه ئه‌وان وه‌ك فیڕقه‌ى ئاڵتونى تاوه‌كو ڕزگاركردنى ته‌واوه‌تى پارێزگاى ئه‌نبار له ناوچه‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه. له لایه‌كى دیكه‌وه عه‌زال عه‌بید زاجى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار ڕایگه‌یاند كه داعش له ته‌واوى قۆڵه‌كانه‌وه هێرشى كرده سه‌ر ڕوومادى، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان توانیان وه‌ڵامى توندى ئه‌و هێرشه‌ى داعش بده‌نه‌وه و هه‌روه‌ك ناوبراو داواى ناردنى پێداویستى و هێزى زیاترى بۆ پارێزگاكه‌یان كرد، ئه‌مه‌ش به هۆى به‌رفراوانبوونى ڕِووبه‌ڕى شه‌ڕوپێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ داعش له‌ناوچه‌كه‌دا.
