عەبادی گەیشتە ئەنبار
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیران رایگەیاند:" چوونی عەبادی بۆ ئەنبار، بە مەبەستی بەڕێوەچوونی پرۆسەی كۆنترۆڵكردنەوەی پارێزگاكەیە لەژێردەستی چەكدارانی داعش".
وەك حەدیسی باسیكرد:" عەبادی لەگەڵ سەركردە مەیدانییەكان و گەورەبەرپرسانی پارێزگاكە كۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی هەوڵە پەیوەندیارەكان لە پڕچەككردن و ئامادەكردنی چەكدارانی هۆزەكان، بەمەستی شەڕكردن شانبەشانی هێزە ئەمنییەكان، بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی پارێزگاكە لەژێردەستی رێكخراوی داعش".
رووداو
