عادل عه‌بدول مه‌هدى: داعش به‌رمیلێك نه‌وت به 30 دۆلار ده‌فرۆشێت
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌وڵه‌كان له‌و باره‌وه به‌رده‌وامه كه به‌هه‌ر جۆرێك هه‌یه ڕێگا نه‌درێت داعش نه‌وتى عێراق هه‌ڕاج فرۆش بكات و بینێرێته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار كراونەته‌وه.
هاوكات ده‌ڵێت: “هه‌موو هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان ده‌خرێته گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ئاگادار بكرێته‌وه، له نه‌كڕینى نه‌وتى قاچاغ”.
وه‌زیرى نه‌وت ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه زانیاری‌یان هه‌یه له كێڵگه‌ى علاس داعش 36 هه‌زار لیتر نه‌وتى به 10 هەزار دۆلار فرۆشتووه و به‌وپێیه‌ش به‌رمیلێك نه‌وت دراوه به كه‌متر له 30 دۆلار كه ئه‌مه كاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر ئابووریى عێراق هه‌یه.
باسنيوز
