له ئاكامى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شارى باقووبه سه‌ربه پارێزگاى دیاله، پێنج كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراق له میانى تێكشكانى هێرشێكى تیرۆریستانى داعش له ناوچه‌ى مالیحه سه‌ربه قه‌زاى بێجى توانیویانه 60 تیرۆریست بكوژن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، هێزێكى سه‌ربازى هاوبه‌ش پڕۆسه‌ییه‌كى سه‌ربازییان بۆ سه‌ر ناوچه‌ى قادسییه له شارى تكریت ئه‌نجامدان كه به هۆیه‌وه 20 كه‌س كوژران كه هه‌وڵى تێكدانى دۆخى ئه‌منى و دزینى ماڵ و موڵكى هاووڵاتیانیان ده‌دا.
هه‌ر له‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه 16 تیرۆریست كوژران كه زۆربه‌یان پشتێنى بۆمبرێژكراویان له خۆ به‌ستبوو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته، له نزیك پردى شیحه له ده‌ره‌وه‌ى شارى به‌غدا نۆ تیرۆریست كوژران كه هه‌وڵیانده‌دا له‌و ناوچه‌یه كارى تیرۆریستى ئه‌نجامبده‌ن.
