به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ دیاله ‌5 كه‌س كوژران

به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ دیاله ‌5 كه‌س كوژران
له‌ ئاكامى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شارى باقووبه‌ سه‌ربه‌ پارێزگاى دیاله‌، پێنج كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند، له‌ ناوچه‌ی باوییه‌ له‌ باكووری باقووبه‌، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كه‌ له‌ گه‌راجی مه‌زارگه‌ی ئیمام عه‌بدوڵڵا بن عه‌لی هادی دانرابوو ، ته‌قییه‌وه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون.

هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هه‌ر له‌ ئاكامى ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانى مادى به‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى هاووڵاتیان سووتێنراون.
Top