ئەنجوومەنی نوێنەران لیژنەیەكی لەبارەی تاڵانكردنی تكریتەوە پێك هێنا
ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (د. ئەشواق جاف)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ لێكۆڵینەوە لە تاڵانكردنی شاری تكریت، بڕیاری دا بە پێكهێنانی لیژنەیەك كە لە لیژنەكانی مافی مرۆڤ و ئاساییش و بەرگری پێك دێت".
ئەو ئەندامەی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەران گوتیشی: "لەم دوو لیژنەیە شاندێك پێك دێت و دەچنە شاری تكریت، پاشان ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە دەكەن و دواتریش پێشكەش بە سەرۆكایەتیی دەكەن".
