هاوپه‌یمانان 9 هێرشیانكرده سه‌ر تیرۆریستانی داعش له موسڵ و گه‌وره تیرۆریستێك كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی شه‌وی رابردووی هاوپه‌یمانان؛ وه‌عدوللـه به‌رپرسی هه‌واڵگریی داعش له ویلایه‌تی موسڵ و ده‌یان چه‌كداری دیكه‌ی داعش كوژراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌منی له موسڵ كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند ؛ فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان نۆ هێرشیان كرده سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی رۆژئاوای موسڵ، سه‌رچاوه‌كه گوتیشی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی زیانی زۆری گیانی و ماددیی به تیرۆریستانی داعش كه‌وتووه.
