ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، باس له لێدانى مۆڵگه‌كانى داعش ده‌كات له عێڕاق و سوریا
(رۆیته‌رز) له راپۆرتێكیدا سه‌باره‌ت به راِگهیێنراوێكى سه‌ربازى ئه‌مریكا باسى له‌وه كرد كه لێدانه‌كان له شاره جیاجیاكانى عێڕاق بووه وه‌ك مووصڵ و بێجى, به گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه نۆ جار مۆڵگه‌كانى داعش له لایه‌ن فرۆكه‌ى هاوپه‌یمانانه‌وه له ماوه‌ى 24 سه‌عاتى ڕابردو تاكو به‌یانى ڕۆژى شه‌ممه پێكراون. له كاتێكدا پێنج لێدانى فرۆكه‌كان له سوریا بووه له نزیك سنوورى باكوورى كۆبانێ وهیهكێكیشیان له نزیك حه‌سه‌كه بووه.
